AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣٠ ١٧:٢٧

ئابووریزانێکی عێراقی هەواڵی دا:

زیانی قورسی حکومەتی عێراق لە فرۆشی نایاسایی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە

زیانی قورسی حکومەتی عێراق لە فرۆشی نایاسایی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە

یوونس کەعبی ئابووریزانی عێراقی وتی: هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە شێوەی نایاسایی و بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە، عێراق بە هۆی لادانەکانی هەرێمی کوردستان، لە بەرز بوونەوەی نرخی جیهانی نەوت هیچ بەهرەیەکی نەبردووە، چونکوو حکومەتی ئەو ناوچەیە بە ئەنقەست دەستووری پێشێل کردووە و درێژە دەداتە هەناردە کردنی نەوت بە دوور لە چاوی حکومەتی ناوەندی.

سەرەڕای چوونە دەرەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی هەڵکۆڵینی نەوت و گاز لە کوردستان لە ترسی وەڵامدانەوە لە دادگا نێودوەڵەتییەکان و داواکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی ناوەندی لەسەر ڕادەست کردنی داهاتی هەناردەیی بە بەغدا، بەرپرسانی هەرێم هیچ گرینگایەتییەکان نەداوە و درێژەیان داوەتە فرۆشی نەوت بە نرخێکی کەم کە ئەوە بە شێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەسەر عێراق کاریگەری نەرێنی هەبووە.

لە درێژەدا یوونس کەعبی ، کارناسی ئابووری جەختی کرد کە حکومەتی ناوەندی عێراق ساڵانە 24 ملیار دۆلار زەرەر دەکات چونکوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بە ڕادەست کردنەوەی داهاتی نەوت و گاز و دەروازە سنوورییەکان نییە.

کەعبی زیادی کرد کە هەرێمی کوردستان بە هەناردە کردن و هەڵکۆڵینی نایاسایی نەوت و گاز لادان دەکات بەڵام حکومەتی عێراق سزای قورس و سەخت لە دژیان ئەنجام نەداوە تا لادانەکان کەم بکاتەوە.

News ID 43216

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha